زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی چەپكە گوڵی پیرۆزبایی پێشكەش بە زانكۆی سلێمانی دەكات
بەبۆنەی یەكەمبوونی زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراقو هەرێمی كوردستان،
رۆژی ١٤ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤، پ.د.هوشیار عەبدوڵڵا عەزیز سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەهاوڕێیەتی هەریەك لە پ.ی.د. سەرهەنگ سەروەت حەمە یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستیو خوێندنی باڵا و د. بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران سەردانی زانکۆی سلێمانیان کردو لەلایەن پ.د. كۆسار محەمەد عەلی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و پ.ی.د.زانا مەحمود یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵاو پ.ی.د.شیروان حەمەصالح یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران پێشوازیان لێکرا، سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەكەم، لەسەر ئاستی عێراقو كوردستان چەپكە گوڵی پیرۆزبایی پێشكەش بە سەرۆكی زانكۆی سلێمانی كردو هیوای خواست زانكۆی دایك هەمیشە پێشەنگ بێت. لەبەرامبەریشدا سەرۆكی زانكۆی سلێمانی سوپاسگوزاری خۆی پێشكەش بە وەفدی میوانکرد و سوپاسی ئەو بەسەرکردنەوەییەی وەفدی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرد.