Back

خولی یەکەمی بەهێزکردنی تواناکان بۆ خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە بواریICT و ئاسایشی ئەلیکترۆنی (Cybersecurity) بەسەرکەوتویی کۆتایی هات

ئەکادیمیای (Cisco)- زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کەمپی چوارچرا لە کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری بە هاوکاری سەنتەری نێودەوڵەتی مێریدیان لەگەڵ نووسینگەی کاروباری پەروەردەیی و کولتووری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خولێکی ڕاهێنانی بۆ ٣٠ خوێندکار لە  دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی سنوری شاری سلێمانی وەک زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی، زانکۆی جیهان، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، پەیمانگەی ناشناڵ رێکخست.
خولەکە لە لایەن تیمێکی پسپۆر لەزانکۆکانی هەرێمی کوردستان و ولایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکاو ئەوروپا بەڕێوەچوو. کە هەریەک لە پ. د. لوی وێبینک لە زانکۆی (St. Mary University ) و د. انستاسیا ئەپیتک پسپۆری بواری ئاسایشی ئەلیکترۆنی لە یەکێتی ئەوروپا؛ پ. ی. د. سەرکار حسن لە کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک ؛ پ.ی. ئاودێر محمد احمد لە کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری خولەکەیان بەڕێوە برد.
بە مەبەستی زیاتر گرنگی دان بەلایەنی پراکتیکی  لە خولوکەدا بە سوپاسەوە کۆمپانیای IQ لەڕێگەی نوێنەریان بەڕێز ئەندازیار شارۆکاروان وانەیەکی سەبارەت بە بواری ئاسایشی ئەلیکترۆنی لە کۆمپانیای ناوبراو پێشکەش کرد.
دوای تەواو کردنی سەرجەم وانە تیۆری و پراکتیکییەکان بڕوانامەی خولەکە بەسەر ئەو بەشداربوانەدا دابەش کرا کە  لە سەرجەم وانەکاندا ئامادەبوون.
خولی دووەمی پروگرامەکە لە بەرواری ١٣-١٠-٢٠٢٤ دەستپێدەکاتەوە ئە فیرخوازانەی کە پێشتر داواکاریان پێشکەش کردووە بەشداردەبن.
جێگای دەستخۆشیە لە خوێندکاران و دەچوانی زانکۆ و پەیمانگەکان کە لە کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم خولە زیاتر لە ٣٠٠ کەس داواکاریان پێشکەش کرد لەماوەی تەنها ٢ ڕۆژدا کە ئەمەش ئاستی گرنگی بابەتەکە و هۆشیاری پێشکەش کاران دەردەخات.