یاداشتننامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و كۆلێجی هادی زانكۆیی واژوكرا
له‌درێژه‌ی دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه زانستییه‌كان و به‌ئامانجی گرنگیدانی زیاتر به په‌ره‌پێدانی تواناكان و ئاڵوگۆڕی زانستی، یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتنی زانستی له‌نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و كۆلێجی هادی زانكۆیی شاری به‌غدا واژوكرا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه 2ی تشرینی یه‌كه‌می 2024 پرۆفیسۆر د.هوشیار عبدوڵڵا عەزیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، پێشوازیكرد له د.عبدالمحسن ناجی المحیسن ڕاگری كۆلێجی هادی زانكۆیی و شاندی یاوه‌ری.
له‌دیدارێكدا كه یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا‌و كارگێری و دارایی و خوێندكاران و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆ ئاماده‌یبوون، سه‌رۆكی زانكۆ خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌سه‌ردانه‌كه‌و له كورته‌یه‌كدا باسی مێژووی كاركردن و ده‌ستكه‌وت و چالاكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرد كه ساڵ له دوای ساڵ هه‌نگاوی باشتر هه‌ڵده‌گرێت به‌ئاراسته‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و ئه‌كادیمی زانكۆكه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و نێوده‌وڵه‌تی. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند زۆر گرنگه دامه‌زراوه‌و زانكۆكانی عێراق هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی ڕاسته‌خۆیان پێكه‌وه هه‌بێت له‌پێناو ئاڵوگۆڕی توانا‌و لێهاتویی و په‌ره‌پێدانی توانای مامۆستایان و خوێندكاران و دوپاتیكرده‌وه كه‌پلانی داهاتووی زانكۆكه په‌ره‌پێدانی زیاتری هه‌موو هه‌نگاوه‌كان و كردنه‌وه‌ی به‌شی زیاتر‌و خزمه‌تكردنی خوێندكارانه له‌ئاستێكی به‌رزی زانستیدا.
ڕاگری كۆلێجی هادی زانكۆیی زۆر سوپاسی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌و هیوای خواست ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كی باش بێت بۆ په‌یوه‌ندی زانستی و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا كه له‌ئه‌نجامدا زانسخوازان و مامۆستایان و خوێندكارانی وڵات لێی سوودمه‌ند ده‌بن. هه‌روه‌ها باسی له كار‌و چالاكییه‌كانی خۆیان كرد كه هه‌نگاوی ئه‌رێنیان بڕیوه.
پاشان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ڕاگری كۆلێجی هادی زانكۆیی یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن واژۆ كرا‌و به‌و پێیه هەردوولا دەتوانن هەماهەنگی و چالاکی زانستی هاوبەش ئەنجام بدەن کەخۆی دەبینێتەوە لە پەرەپێدانی پڕۆگرمەکانی خوێندن و ئاڵوگۆڕکردنی خوێندکاران و ستافی مامۆستایان و كردنه‌وه‌ی خولی ڕاهێنان و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌كارهێنانی تاقیگه‌كانی هه‌ردوولا.