Back

ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆمان بە هاوبەشی لەگەڵ تیمێکی ئەمریکی خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بە پەنابەران دەکەن

ژمارەیەک خوێندکاری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ڕێگەی سەنتەری پەرەپێدانی کارەوە هاوبەشی لەگەڵ تیمێکی تەندروستی ڕێکخراوی (N2N)ی ئەمریکی دەکەن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە پەنابەران لە پارێزگای سلێمانی.

لە ڕۆژانی ٢٢- ٢٦/٩/٢٠٢٤ شەش خوێندکاری کۆلێژی تەندروستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە بەشەکانی (شیکاری نەخۆشییەکان، پەرستاری، بێهۆشکاری) وەک ڕاهێنان و هاوکار لەگەڵ تیمی تەندروستی ڕێکخراوی (N2N)ی ئەمریکی بەشدارییان لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە پەنابەرانی کەمپی باریکە کرد.

تیمە تەندروستییەکە خۆشخاڵی خۆیان دەربڕی بە هاوبەشی سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە چالاکییەکەدا و بەڵێنی کاری پێکەوەیی زایتریاندا لەگەڵ زانکۆمان.

مامۆستا ئەیوب بەڕێوەبەری سەنتەری (CDC) ڕایگەیاند “ئەم ڕاهێنان و چالاکییە لە چوارچێوەی هەماهەنگییە بەردەوامەکانی سەنتەری CDC و ڕێکخراوی N2N ئەمریکیدایە، لەبەرنامەماندایە لە ئایندەدا بەشێوەیەکی فراوانتر خوێندکارانمان بەشداری لەگەڵ ئەم تیمانەدا بکەن بۆ وەرگرتنی ئەزموونی زیاتر و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر”.

#SPU #CDC #N2N