Back

ئەکادیمیای (Cisco)ی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خولێک لە بواریICT و ئاسایشی ئەلیکترۆنی (Cybersecurity) دا دەکاتەوە

ئەکادیمیای (Cisco)- زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کەمپی چوارچرا بە هاوکاری سەنتەری نێودەوڵەتی مێریدیان لەگەڵ نووسینگەی کاروباری پەروەردەیی و کولتووری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا  زنجیرەیەک لە خوولی ڕاهێنان  دەکاتەوە بۆ خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی سنوری شاری سلێمانی لە چوارچێوەی پرۆگرامی (IVLP Impact Awards) بە ناونیشانی (Empower Youth Women in ICT and Cybersecurity) بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەو فێرکردنی خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە چۆنێتی خۆپارێزی لە هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر ئەکاونتە تایبەتەکانیان.

خولی بەهێزکردنی تواناکان بۆ خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە بواریICT و ئاسایشی ئەلیکترۆنی (Cybersecurity) دا
خوێندکار یان دەرچووی زانکۆو پەیمانگە حکومی و ناحکومییەکان دەگرێتەوە و بۆیە  ئەکادیمیای (Cisco) رایدەگەێنێت ئەگەر دەتەوێت فێربیت کە چۆن خۆت بپارێزیت یان بەرگری بکەیت لەوهێرشە ئەلیکترۆنیانەی کە دەکرێتە سەرئەکاونتە تایبەتەکانت لە سۆشیال میدیا و ئیمەیڵ و ئامێرە تایبەتەکانت لەڕێگای کۆمپیوتەر و مۆبایلەوە لە شوێنی کارەکەت ئەوا ئەم خولە بۆتۆیە ( ئەگەر خوێندکار یان دەرچووی هەرزانکۆ یان پەیمانگەیەکیت دەتوانیت بەشداری بکەیت).

http://بۆزانیاری زیاترو ناو تۆمارکردن سکانی ئەم QR یان کلک لەم لینکە بکە: