بەشی تەکنەلۆجیای ئۆتۆمبێل لە پەیمانگەی تەکنیکی دەربەندیخان دەکرێتەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کورستان ڕەزامەندی دەدات بە کردنەوەی بەشێکی نوێی زانستی بەناوی بەشی تەکنەلۆجیای ئۆتۆمبێل لە پەیمانگەی تەکنیکی دەربەندیخان بۆ ساڵی خوێندنی( 2024 _ 2025 ) و لە رێگەی سیستمی زانکۆلاین ، خوێندکارانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی دەتوانن ئەم بەشە زانستیە هەڵبژێرن بە پەسندکردن و وەرگرتنیان لەلایەن سیستمەکەوە ئەمساڵ دەست بەخوێندن لەم بەشە نوێ یە زانستی یە دەکان.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی نوسراوی ڕەسمی ئاراستەی پەیمانگەی تەکنیکی دەربەندیخان دەکات بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی وەزارەت.