Back

زانکۆی پۆلیتەلنیکی سلێمانی بەشدارییەکی کارای هەیە لە دووەمین پێشانگەی ساڵانەی نێکس ستێپ 

بە بەشدار قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری سلێمانی پ.د.هوشیار عبداللە سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ژمارەیەک سەرۆک زانکۆ مامۆستایان و خوێندکاران، پێشانگەی نێکست ستێپ لەشاری سلێمانی دەستی بەکارەکانی کرد، کە ڕۆژانی ٢٢ بۆ ٢٤ ئەیلولی ٢٠٢٤ لەکارگەی کلتوری سلێمانی بەردەوام دەبێت.

ئەم پێشانگەیە بە بەشداری ژمارەیەک زانکۆ و پەیمانگە حکومی و ناحکومییەکان لە پێشوازی میوانان و خوێندکاراندا دەبێ. لەپێناو خزمەتکردنی زیاتر بەزانست و چینی خوێندکاران، تابتوانن هاوکاری دەرچووانی پۆلی (١٢) ئامادەی بکەن لە پێناو هەلبژاردنی داهاتویەکی باشتر.