Back

لە ئەڵمانیا بەڕێوەبەری پڕۆگرامەکانی خوێندن و دڵنیایی جۆری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداری خولێکی ڕاهێنان دەکات

لە چوارچێوەی هەماهەنگی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و پرۆگرامی (Erasmus+ Partnership) مامۆستا (شارا صالح على) بەڕێوەبەری پڕۆگرامەکانی خوێندن و دڵنیای جۆری زانکۆ ؛ لە ماوەی نێوان (٩\٩\٢٠٢٤-١٣\٩\٢٠٢٤)؛ بەشداری لە خولێکی ڕاهێنان کرد کە تایبەت بوو بە (Bologna Process) لە وڵاتی ئەڵمانیا لە زانکۆی TU Bergakademie, Department of Machine Elements, Engineering Design and Manufacturing, Freiberg-Germany)؛ خولەکە بە گشتی تایبەت بوو بە چەند بابەتێکی گرنگ سەبارەت بە (Bologna Process) هەر ڕۆژێکی خولەکە تایبەت کرابوو بە یەکێک لە بابەتە گرنگەکانی بۆڵۆنا کە پێویستە پەیڕەو بکرێ لە زانکۆکاندا و جەخت کرایەوە لەسەر یەکێک لە ئێلمێنتەکانی بۆلۆنا کە (ECTS) ە و باس لە چۆنێتی ئەنجامدانی (Internship) و بەکارهێنان و کارپێکردنی ((Learning Management System and E-Learning activities کرا لە زانکۆیاندا، هەروەها گرنگی (Internal and External Quality Assurance) کرا کە زانکۆکان بۆ بە دەست هێنانی (Accreditation) دەستەبەری دەکەن.
لە بەشێکی تری خولەکەدا سەردانی کتێبخانەی گشتی زانکۆکە کرا بە مەبەستی لە نزیکەوە بینینی پێداویستی خوێندن کە بۆ خوێندکارانی زانکۆکە کە دەستەبەر کراوە.
ئەم خولە فەند کرابوو لە لایەن (Erasmus+- Partnership) بە سەرپەرشتی (Prof.Dr. Henning Zeidler) ڕێکخەری گشتی پڕۆژەکە (پ.ی.د. عبدالقادر على قدو( ( Asst. Prof. Dr. Abdulkader Ali Kadauw, organizer of the project) وە بە هەماهەنگی لەگەڵ لەگەڵ بەڕێز ( پ. د. سەرکەوت ڕۆستم حسن) ڕێکخەری کاروباری نێوان زانکۆمان و پڕۆژەی ناوبراو.