Back

ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەى English Lab لەناو سەنتەرى پەرەپێدانى کار

ڕۆژى 5 شەممە 5/9/2024 کۆبوونەوەى بەڕێوەبەر و ستافى سەنتەرى پەرەپێدانى کار CDC لەگەڵ ڕێکخراوى N2Nى ئەمریکی سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەى English Lab کە بە هاوبەشى سەنتەرى پەرەپێدانى کار CDC لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى و ڕێکخراوی Neighbor to Nation (N2N)ى ئەمریکى ئامادە دەکرێت بەڕێوەچوو.

سەرەتاى کۆبوونەوەکە لەلایەن بەڕێز (م. ئەیوب کریم) بەڕێوەبەرى سەنتەرى پەرەپێدانى کار CDC باس لە گرنگى کردنەوەى ئەم لابە کرا کە لە ئێستەدا مەرجێکى سەرەکی بەدەست خستنى کار لەناو بازاڕی کاردا بریتییە لە زمانى ئینگلیزى، بۆ ئەم مەبەستەش ئەم لابە دەبێتە هاوکارێکى باش بۆ خوێندکاران بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى تواناى زمانى ئینگلیزیان.

هەروەها بەڕێز (Julius Kogge Metuge) ڕێکخەری ڕێکخراوی N2Nى ئەمریکى پاڵپشتى خۆى بۆ کارە پێکەوەییەکان دووپاتکردەوە و بەگرنگییەوە باسى لە کردنەوەى لابى زمان کرد وە هەروەها پێشکەشکردنى چەندین وۆرکشۆپ و چالاکی دیکە کە ببێتە مایەی سوودێکى زیاتر بۆ خوێندکارانى زانکۆ.