Back

ئاگاداری بۆ خوازیارانی خولی فێرکاری زمانی ئینگلیزی

ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەکەینەوە کە خوێندکاری خولی فێرکاری زمانی ئینگلیزی ڕاوندی ١٢ بوون یاخود لە ڕێکەوتی ٧/٢٦ تا ٢٠٢٤/٨/١ تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستیان ئەنجامداوە   بەمەبەستی ناونوسین بۆ بەشداری کردن لە خولی نوێی فێرکاری زمانی ئینگلیزی لە ڕێکەوتی ٩/٣ و ٩/٤ ڕۆژانی سێ شەممە و چوار شەممە سەردانی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی بکەن لە کاتژمێر ٩ی بەیانی بۆ ١ی نیوەرۆ.

تێبینی:
١. پێویستە هەر خوازیارێک لە کاتی سەردان کردندا فەرمانی وەرگرتنی لە خوێندنی باڵا پێبێت (ماستەر یان دکتۆرا) و ئاماژە بە ناوی خوێندکار کرابێت و خوێندکاری ناوخۆ ی هەرێم بێت بە پێچەوانەوە ناتوانێت ناو تۆمار بکات.
٢. ئەو خوازیارانەی کە تاقیکردنەوە نێودەوڵەتیەکانیان هەیە وەک (IELTS) و هاوشێوەکانی و بەسەر نەچووە دەتوانن ناو تۆمار بکەن.