Back

پێناسە و لێکدانەوەی هێماکانی لۆگۆی نوێی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

-رەنگی سور لە لۆگۆی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ هاندان و بەشداریكردنی چالاكانەی خوێندكاران بەكارهاتوو بۆ هێنانەدی كەشێكی هاوكاری و هەماهەنگی و گفتوگۆ و داهێنان لە چوار چێوەی پرۆسەی خوێندندا.

-بەكارهێنانی ڕەنگی شینی تێر نیشانەیە بۆ پابەندبوونی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەدرێژەدان بە هەوڵە زانستی و فكرییەكان لە سەرجەم بوارەكاندا ئەوەش لە پێناو هێنانەدی و بەدەستهێنانی توانای ئەكادیمی و زانستی لەسەر ئاستی ناوەندە ئەكادیمییە زانستیە جیهانیەكان، هەروەها بەكارهێنانی ڕەنگی شینی تێر بەهێما دادەنرێت لە بواری پیشەییەدا كە دەرخەری توانای زیرەكی و ئەزموونە.

-ڕەورەوەی ناو لۆگۆی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی نیشانەیە بۆ پسپۆری خوێندنی تەكنیكی.

– هێماكانی بەرزونزیمی لە شێوەی شاخدا كە لە لۆگۆكەدا بەكارهاتووە نیشانەیە بۆ سروشتی كوردستان، هێزو توانای خۆڕاگری كە لە دەمكەلی چیاكانەوە تیشكی رۆژ بەسەر كۆی لۆگۆكەدا پەخش دەبێت، هەروەها ژمارەی شاخەکانیش گوزارشتە لە ژمارەی کۆلێج و پەیمانگەکانی زانکۆ .

– ساڵی ١٩٩٦ هێمایە بۆ ساڵی دامەزراندنی دەستەی خوێندنی تەکنیکی کە دواتر لە ساڵی ٢٠١٢ گۆڕا بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.