Back

لە وڵاتی ئەڵمانیا گروپێک لە خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداری خولێکی هاوینە دەکەن

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ بەنێودەڵەتیکردنی زانکۆ و پێشخستنی ئاستی زانستی خوێندکاران و دەرچوانی، (١٢) خوێندکاری کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری بۆماوەی ڕۆژ (١٤) لە زانکۆی مونستر لە وڵاتی ئەڵمانیا بەشداری خولێکی هاوینەدەکەن ، لە خولەکەدا بەشداربوان ئاشنا کران بەکۆمەڵێک بابەتی سەردەمیانە وەک ڕۆبۆتیک، پرۆگرامینگ،دیزاین، و AI.

ئەم چالاکییە یەکێکە لەو پڕۆژە سەرکەوتوانەی کە بەدەست هاتووە لە لایەن بەڕێوبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆو لەچوارچێوەی ڕێنمایی و هاندانی سەرۆکایەتی زانکۆ بۆ گرنگی دانی زیاتر بە خوێندکاران و دەرچوان بەرێوەدەچێت ،کە بۆیەکەم جارە لەسەر ئاستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (١٢)خوێندکار لەیەکخولدا سەردانی وڵاتێکی ئەوروپی پێشکەوتووبکەن.

جیاوازی ئەم خولە لەوەدایە کە بەشداربوان وانەکانیان لە چەند شوێنێکی جیاواز دەخوێنن و بەشێوەی گروپ کارەکانیان ئەنجدام دەدەن، کە ئەمەش یەکێکە لەوتەکنیکە نوێیانەی خوێندن کە خوێندکار خۆی سەنتەری بیرکردنەوە بێت.

بەرزی ئاستی زمانی ئینگلیزی خوێندکارانی زانکۆ لەخولەکەدا بۆتە مایەی خۆشحاڵی ڕێکخەرانی پرۆگرامەکە کەدەرفەتێکە بۆ زیاتر لێکتێگەشتن و ڕەخساندنی هەلی تەواوکردنی خوێندنی باڵا بۆ بەشداربووان.

وا بڕیارە ئەم هاوبەشییە لەگەڵ زانکۆی ناوبراو بۆ ساڵانی داهاتووش بەردەوامبێت وە ببێتە پڕۆژەیەکی بەردەوام بۆخزمەتی خوێندکارانی زانکۆمان، بۆئەم مەبەستە بەڕێوبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆ داوا لەخوێندکارانی زانکۆ دەکات کە ئاستی زمانی ئینگلیزیان بەرەو پێشبەرن بۆ ئەوەی لەداهاتودا بەشداربن لەهاوشێوەی ئەم پرۆگرامانەدا.