ڕۆژی پێنچ شەممە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٤، لیژنەی باڵای وەرگرتنی خوێندكاران، لە زانكۆی سلێمانی كۆبۆوە بەمەبەستی هەموارکردنەوەی ڕێنماییەکانی وەرگرتنی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤_٢٠٢٥)؛ كۆبوونەوەكە بە سەرپەرشتی (پ.ی.د.خەتاب شێخانی) بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون و (م. ئارام ئیبراهیم قەنبەر) بەڕێوەبەری ناوەندی وەرگرتن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و (د.بەختیار عبید شریف) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران و (د.ڕێباز جلیل) بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و نوێنەری سەرجەم زانكۆكان بەڕێوەچوو، باس لە ڕێنماییەكانی وەرگرتنی خوێندكاران كرا.
لە كۆبوونەوەکەدا توانرا چەند ڕێنماییەك هەموار بكرێتەوە و هەفتەی داهاتوو لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، هەموارکردنەوەی بەشێکی تر لە ڕێنماییەكان بەردەوام دەبێت.



