Back

ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر

هەوکردنی جگەر دەکرێت بەهۆی چەند ڤایرۆسێکی جیاوازەوە توشت ببێت کە چەند کێشەیەکی تەندروستی دروستدەکات، کە دەکرێت ببنە هۆی مردن. پێنج جۆری سەرەکی ڤایرۆسی جگەر هەیە کە ئەوانیش (A, B, C, D &E). لە کاتێکدا کە هەموویان دەبنە هۆی نەخۆشی جگەر، بەڵام لە چەمد تایبەتمەندییەکدا جیاوازن، وەکو شێوازی گواستنەوەیان، توندی نەخۆشییەکە، ڕێگای خۆپاراستن لە نەخۆشیەکە.

جۆری B و C دەبنە هۆی نەخۆشی درێژخایەن لە سەدان ملیۆن خەڵکدا هەروەها باوترینیان سیرۆسیسی جگەرە ( نەخۆشی درێژخایەنی جگەرە)، شێرپەنجەی جگەر، هەوکردنی جگەر کە دەبێتە هۆی مردن.

نزیکەی ٣٥٤ ملیۆن کەس لە جیهاندا هەڵگری ڤایرۆسی جگەرن لە جۆری B و C.

هەنێک جۆر لە هەوکردنی جگەر دەکرێت ڕێگریان لێبکرێت لە ڕێگەی کوتانەوە.

توێژینەوەیەکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەریخستووە کە نزیکەی ٤.٥ ملیۆن مردنی پێشوەختە لە وڵاتانی هەژار و داهات مامناوەنددا دەکرێت ڕێگری لێبکرێت لە ڕێگەی کوتان، پشکنین، دەرمان و ڕێککاری پەروەردەیی.

ەندێک کەس کە هەڵگری هەوکردنی ڤایرۆسی جگەرن لە هەریەک لە جۆرەکانی A,B,C,D,E دەکرێت هەندێک نیشانەیان هەبێت یاخود هیچ نیشانەیەکیان نەبێت.

نیشانەکانی هەوکردنی جگەری جۆری A,B,C:

١. تا

٢. هەستکردن بە هیلاکی

٣. نەمانی ئارەزووی خواردن

٤. سکچوون

٥. گێژبوون

٦. هەستکردن بە نائاسودەیی لە ناوسکدا.

٧. تۆخبوونی ڕەنگی میز

٨. زەردوویی

هەوکردنی جگەر جۆری (D) تەنها لەو کەسانەدا هەیە کە هەڵگری هەوکردنی جگەرن لەجۆری (B) ، کە ئەمەش وادەکات تەشەنەسەندنی نەخۆشی سیرۆسیس لە جگەردا خێراتر بکات.

نیشانەکانی هەوکردنی جگەر جۆری(E):-

١. تای کەم

٢. کەمبوونەوەی ئارەزوی خواردن

٣. دڵ تێکهەڵاتن

٤. ڕشانەوە

کە دەکرێت ئەم نیشانانە چەند ڕۆژێک بخایەنێت. وە دەکرێت لە هەندێک کەسدا ئەم نیشانانەش بوونی هەبێت:-

١.ئازاری سک و جومگە .

٢. پێست خوراندن

٣. زەردوویی و گۆڕانی ڕەنگی میز و پیسایی.

٤. گەورەبوون و بوونی ئازار لە جگەردا

چارەسەرکردن:-

جۆری (A):ئەم جۆرە هەوکردنە لە وڵاتانی کەم- ناوەند داهات بەربڵاوە ئەمەش بەهۆی کەمی دەستڕاگەیشتن بە ئاوی و خواردنی پاک.

تاکە ڕێگەی پارێزراو و کاریگەر بەکارهێنانی کوتان( ڤاکسین)ە.

جۆری (B):

ئەو ڤاکسینەی کە بەکاردەهێنرێت بۆ ڕێگریکردن لە توشبوون بە هەوکردنی جگەر جۆری (B) بەهەمان شێوە ڕێگری دەکات لە ڕێگریدەکات لە توشبوون لە ڤایرۆسی جۆری (D)

وەک لە سەرەوە ئاماژەمان پێداوە.

جۆری (C)

هیچ جۆرە ڤاکسینێک نیە بۆ ڕێگریکردن لا ڤایرۆسی هەوکردن لە جۆری (C)، لە بری ئەوە دەرمانی دژە ڤایرۆس بەکاردەهێنرێت کە دەتوانێت ببێتە هۆی چارەسەری لە ٪٩٥ تووشبوانی هەوکردنی جگەر لە جۆری (C).

جۆری(E):-بە هەمان شێوەی جۆرەکانی تر ڤاکسین بەکاردەهێنرێت بۆ ئەم جۆرە هەوکردنەش بەڵام بەشێوەیەکی بەرچاو بەردەست نیە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی