Back

بەنوێنەرایەتی سەرۆکی زانکۆ، شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سەردانی زانکۆی گەرمیان و زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان دەکەن 

رۆژی دووشەممە ١٩ی ئابی ٢٠٢٤ بە نوێنەرایەتی پ.د. هوشیار عبدوڵڵا عەزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، د.بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و پ.د.ھێرش رەسول ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی کارگێری و د.ڕزگار عەبدالکریم ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی دەربەندیخان، سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان و زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانیانکردو سەرەتا لە سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیان لە پ.د.ئاراس فەریق زه‌ينه‌ڵ سەرۆکی زانكۆی گەرمیان کرد لە ئەرکە نوێیەکەی و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست و چەپکە گوڵی پیرۆزباییان پێشکەشکرد.

هەر هەمان رۆژ پ.ی.د.چیا محەمەد سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان لە باڵەخانەی سەرۆکایەتی زانکۆ لە کفری بە ئامادەبوونی بەشێک لە ئەنجومەنی زانکۆ پێشوازی لە شاندی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرد، چەپکە گوڵی پیرۆزبایی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پێشکەش بە سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان کرا بەبۆنەی کردنەوەی زانکۆ و هیوای سەرکەوتنیان بۆ ستافی زانکۆ  خواست، پاشان هەردولا بەیەکەوە گفتوگۆی دۆستانەیان کرد لەبارەی کاری هاوبەشی ئەکادیمی و سوود وەرگرتن لە توانای مرۆیی و زانستی هەردوو ناوەندە ئەکادیمییەکە.