Back

۱۲ خوێندکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەئەڵمانیا بەشداری خولێک دەکەن 

ئەمڕۆ سێشەممە (۱۳ی ئابی ۲۰۲٤) لە چوارچێوەی هەوڵەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ بەنێودەڵەتیکردنی زانکۆ؛ پ. د.هوشیار عەبدوڵڵا عەزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و د.بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری خوێندکاران و پ.ی.د.سیڤان هیشام طاهر ڕاگری کولێجی تەکنیکی ئەندازیاری و پ.ی.م.ئاودێر محمد بەرێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆ چاویانکەوت بە ژمارەیەک خوێندکاری بەشی گەیاندنی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری کە لە چوارچیوەی کرانەوەی زانکۆ بەرووی ناوەندە ئەکادییمییە نێودەوڵەتییەکاندا بەشداری لە خولێکدا دەکەن لە وڵاتی ئەڵمانیا کە دوو هەفتە بەردەوام دەبێت و تایبەتە بە بواری ئەندازیاری گەیاندن لە بوارەکانی ڕۆبۆتیک ، دیزاین، RF.

لەدیدارەکەدا پشتیوانی زانکۆ بۆ خوێندکاران دووپاتکرایەوە و سەرۆکی زانکۆ هیوای خواست ئەو ئاڵوگۆڕە زانستییە خزمەتێکی زیاتر بە ئایندەی خوێندکاران بکات.

ئەم پرۆگرامە ئەنجامی هەوڵەکانی سەرۆکایەتی زانکۆیە کە لەدیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ زانکۆ نێودەوڵەتیەکان بەگەڕی خستووە بۆ برەودان بە تواناکانی خوێندکاران و ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ سەرجەم خوێندکاران.