Back

خوێندکارێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداری خولێکی پرۆگرامی پێشبڕکێی هواوی لە وڵاتی ئۆزپەکستان دەکات

 لە درێژەی کارو چالاکییە زانستیەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی؛ بە هەماهەنگی ئەکادیمیای هواوی زانکۆمان خوێندکارێکی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک  بەناوی سارا محمەد  قۆناغی چوارەمی بەشی نێتۆرک ، وەک نوێنەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداری پرۆگرامێکی  پێشبڕکێی هواوی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بەناوی ( Seeds for the Future 2024 ) دەکات کە لە وڵاتی ئۆزپەکستان بەڕێوەدەچێت.

ئەم چالاکییە کە یەک هەفتە دەخایەنێت خوێندکارانی زانکۆ لە سەرانسەری ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست  و ئاسای ناوین لە ژێر یەک سەقفدا کۆدەکاتەوە بۆ پەرەپێدانی زانیاری و هاوکاری و هاندانی گشتگیرکردنی دیجیتاڵی جیهانی و پەرەپێدانی ئامانجەکان

لە پێشبڕکێی ئەمساڵدا نزیکەی 150 خوێندکار لە زانکۆ پێشکەوتووەکان کە نوێنەرایەتی 14 وڵاتی ناوچەکە دەکەن بەشداری دەکەن لەوانە ئازەربایجان، بەحرەین، عێراق، ئوردن، کازاخستان، کوەیت، قرغیزستان، لوبنان، عومان، پاکستان، قەتەر، سعودیە، ئیمارات و ئۆزپەکستان.