Back

خولی شەشەمی پێداگۆجی لە زانکۆی پۆلیتىەکنیکی سلێمانی دەستى پێکرد

ئەمڕۆ٣ شەممە (١٣- ئابی-٢٠٢٤ )لە هۆڵی نالی سەرۆکایەتى زانکۆی پۆلیتىەکنیکی سلێمانی، لە لایەن سەنتەری پێداگۆجی زانکۆی پۆلیتىەکنیکی سلێمانیەوە سیمینارێک سازکرا بۆ پێدانی ڕێنمایی و ئاشناکردنی مامۆستایانى  بەشداربوی خولی پێداگۆجی،کە  ماوەى ٦شەش مانگ بەردەوامى دەبێت و٦ مۆدێل لە خۆی دەگرێت ، ڕۆژی یەک شەممە ١٨/٨/٢٠٢٤ دەست پێ دەکات بە بشداریکردنی( ٣٠) خوێندکار.

م.دالیا محمد طارق بەڕێوەبەری سەنتەری پیداگۆجی و پ.ی.م ئاودێر احمدعزیز مامۆستا لە سەنتەری پێداگۆجی ڕێنمایی پێویستیان دا بە بەشداربووانی خولەکە. پ.ی.م ئاودێر احمدعزیز باسى لە گرنگی ئەم خولە کرد وهەروەها ئەوەشی خستە روو کە وەزارەتى خویندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی لە پلانیدایە ئەو مامۆستایانەی کە خولی پیداگۆجیان نەکردووە خولیکی دوو مانگەیان بۆ بکرێتەوە.

تاکو ئێستا لە سەنتەری پێداگۆجی زانکۆی پۆلیتىەکنیکی سلێمانی پێنج ڕاوەندی پێداگۆجی بە سەرکەوتوویی شەهادەیان وەرگرتووە و لە هەفتەی داهاتودا شەشەم خول  دەست پێ دەکات.