Back

سەرپەرشتیاری نوێی کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکییەکان دەستبەکاربوو 

یەکشەممە ١١/٨/٢٠٢٤ ، بە ئامادەبوونی (دکتۆر بەختیار عبید شریف) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران وسەرپەرشتیاری پێشووی  کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکییەکان، فەرمانی دەستبەکاربوون بەخشرابە (پ.ی.د. محمد سعید رشید) وەک  سەرپەرشتیاری نوێی کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکییەکان.

سەرەتا (دکتۆر بەختیارعبید شریف) لە وتەیەکدا پیرۆزبای دەستبەکاربوونی لە سەرپەرشتیاری نوێی کۆلێژ کرد و سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی ئەنجومەنی کۆلێج و لێپرسراوی هۆبەکان و سەرجەم مامۆستاو فەرمانبەرانی کۆلێج کرد لە پای هاوکاریکردنیان بۆ ڕاپەڕاندنی کارووبارەکانی کۆلێج لە ماوەی کارکردنیدا.

هەروەک لە لای خۆشییەوە ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پشتگیریکردنی کۆلێج و پێشخستنی لە ڕووی کارگێڕی و زانستییەوە لە داهاتوودا.

پاشان پ.ی.د. محمد سعید رشید سوپاسی سەرپەرشتیاری پێشووی کرد کە لە ماوەی ڕابووردودا بەشێوەیەکی ڕێکو پێک و دڵسۆزانە پۆستی ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکییەکانی بەڕێوە بردووە سەرەڕای ئەرک و بەرپرسیارێتی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، هیوای خواست  لە داهاتووشدا وەک هەمیشە هاوکار و یارمەتیدەربێت.