Back

لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆبونەوەی هاوبەشی زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی هەرێمی کوردستان بەرێوەچوو 

ئەمڕۆ پێنجشەممە (٨ی ئابی ٢٠٢٤) لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆبوونەوەی هاوبەشی زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی (سلێمانی – هەولێر – دهۆک – گەرمیان) و زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان بەڕێوەچوو، کە هەریەک لە پ.ی.د. سەرهەنگ سەروەت حەمە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، د. بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خویندکاران و م. شارا علی بەرێوەبەری پڕۆگرامەکانی خوێندن و دڵنیایی جۆریی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و بەڕێوەبەرانی پڕۆگرامەکانی خوێندن و دڵنیایی جۆریی زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی (هەولێر- دهۆک- گەرمیان) و ئاکرێ بۆ زانستە پڕاکتیکیەکان بەشدارییان کرد،

لە کۆبونەوەکەدا تیشک خرایە سەر کار و چالاکیە هاوبەشەکان و یەکخستنی دید و بۆچوونەکان بۆ یەکخستنی ناوی بەشە لێکچوو هاوبەشەکان، دواتر گفتوگۆی پێویستکرا لەلایەن بەشداربووانەوە دەربارەی ئامانجە هاوبەشەکان لە بەستنەوەی پڕۆگرامەکانی خوێندن بە بازاڕی کارەوە و گرنگیدانی زیاتر بە خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی لە هەرێمی کوردستان کە تاکە ڕێگەیە بۆ کەمکردنەوەی بێکاری لەنێو دەرچووان.

لە کۆتاییدا ئامادەبووان چەند ڕاسپاردەیەکی هاوبەشیان گەڵاڵە کرد و بەرزدەکرێتەوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.