Back

ئیڤێنتى دابەشکردنى بڕوانامەى بەشداریکردن و ڕێزلێنانی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان بەڕێوە چوو

ئەمڕۆ ٥ شەممە 8ى ئابی 2024 بەئامادەبوونی پرۆفیسۆر.د.هوشیار عبدالله عزیز سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى, سەنتەری پەرەپێدانی کار ئیڤێنتێکی ڕێکخست بۆ بەخشینی بڕوانامە بەسەر نوینەری کۆمپانیاکان وخوێندکاراندا لە پای بەشداریکردن لە پرۆگرامی راهینانی تواناکان کە سەنتەرى ناوبراو لەچەند مانگى رابردوودا پێی هەستابوو.

سەرەتا بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکى شەهیدان مەراسیمەکە دەستیپێکرد, پاشان پرۆفیسۆر.د.هوشیار عبدالله عزیز سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبوان کردو گرنگی بەشداری خوێندکاران لە ڕاهینانەکاندا بە بایەخەوە باسکرد سەبارەت بە زیادکردنى توانا زانستییەکانیان کە بەشێوەی تیۆری و پراکتیکى لە زانکۆمان خوێندویانە،لە کۆتایی ووتەکەیدا سوپاسی بەڕێوەبەرایەتى سەنتەرى پەرەپێدانى کار CDC و خوێندکارانى بەشداربوو لەگەڵ کۆمپانیا هاوکارەکان کرد, هیواى خواست ئەم جۆرە لە ڕاهێنان و پێگەیاندن بەردەوامى هەبێت.

پاشان لەلایەن مامۆستا ئەیوب بەڕێوەبەرى سەنتەرى CDC لە ووتەیەکدا سەپاسی پشتیوانیەکانى سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى کرد کە هەمیشە لە دابینکردنى پێداویستییە ماددى و معنەویەکانیان درێغى نەکردوە, لەگەڵ ئەوەشدا سوپاسی کۆمپانیاکانى کرد کە ژمارەیان 200 کۆمپانیاو ڕێکخراوى نێودەوڵەتییە و سپۆنسەرى ئەم پرۆژەیان کردوەو بونەتە بەشێک لە سەرکەوتنى تواناى زانستى خوێندکارانمان, هەروەها ووتى لە ساڵى 2023دا 782 خوێندکار لەکۆمپانیاکان ڕاهێنانیان لەبوارە جۆراوجۆرەکان پێکراوەو سوودى باشیان وەرگرتووە.

سەنتەرى پەرەپێدانى کار لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى لەڕێگەى چالاکییە جۆراوجۆرەکانیەوە وەک خول و وۆرکشۆپ و سیمینارو پرۆگرامى ڕاهێنانى تواناکان (INTERNSHIP) کە ئامانجیەتى خوێندکار ئامادەبکات بۆ بازاڕى کار, هەروەها کاردەکات بۆ ئاشناکردنى خوێندکاران بەژینگەى کارو یاساو ڕێنماییەکانى کارکردن و ئاسانکارى بۆ دەستکەوتنى کار.

لەبەشى کۆتایی مەراسیمەکەدا بڕوانامەى بەشدارى و ڕێزلێنان بەخشرایە خوێندکاران و کۆمپانیاو ڕێکخراوەکان.