Back

کۆبونەوەی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەرێوەچوو 

ئەمڕۆ چوارشەممە (٧ی ئابی ٢٠٢٤) بە سەرپەرشتی پ.د.هوشیار عەبدوڵڵا عەزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەنجامدرا.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆ پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی ئاڕاستەی ڕاگری نوێی پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆ کرد و هیوای خواست پێکەوە هەنگاوی گەورە و سەرکەوتوو بگرنەبەر بۆ پێشکەشکردنی خزمەت بە زانکۆ و تەواوی کۆلێج و پەیمانگەکان، بەتایبەی لەئێستادا لەئامادەکاریدان بۆ جێبەجێکردنی پلانی خوێندنی ساڵی نوێ هەروەها سوپاسی ڕاگری پێشووی پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆی کرد بۆ دڵسۆزی و خزمەتەکانی بە زانکۆ و پەیمانگەی بەکرەجۆ لەبەرامبەردا پ.د. فەرەیدون قادر ڕاگر پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆ سوپاسی خۆی دەربڕی بۆ پشتیوانی و متمانەی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەن؛ ڕایگەیاند کە بە هەموو توانایەوە کاردەکات بۆ هێنانەدی ئامانجەکانی زانکۆ.

دواتر بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان سیمینارێکی پێشکەشکرد دەربارەی کاروچالاکییەکانی زانکۆ لە ڕووی پەیوەندییەکان و پڕۆژەکانی جێبەجێکراوە لەلایەن ڕێکخراوە نێودەولەتییەکانەوە.

پاشان کارنامەی کۆبونەوەی ئەنجومەنی زانکۆ خرایە روو پاش گفتۆگۆ و ڕاگۆڕینەوە و لەژێر رۆشنایی یاساو رێنماییەکانی وەزارەت دا بریاری پێویستیان لەبارەوە درا.