Back

بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی کوردسات سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەکات

ئەمڕۆ ٥ ی ئابی ٢٠٢٤ پ.د.هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بە ئامادەبوونی پ.د. علی قادر عوسمان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، پ.ی.د. سەرهەنگ سەروەت حمە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و د. بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، پێشوازی لە دێرین لطیف رشید بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی کوردسات کرد.

لە سەردانەکەیدا باس لە پەیوەندی نێوان بەشەکانی تەکنیکی میدیا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و دەزگای میدیایی کوردسات کرا کە هەمیشە هەماهەنگی و هاوکاری بەهێز لە نێوان هەردولادا هەبووە لە مەشق پێکردنی خوێندکاران و چالاکیە زانستی و ئەکادیمیەکاندا .

لەکۆتاییدا سەرۆکی زنکۆ سوپاسی سەردانیکردنی بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی کوردساتی کردو هیوای سەرکەوتن و هەنگاوی گەورەترو باشتریان بۆ بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی هەردولا خواست.