Back

بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی راگری نوێی پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆ دەستبەکاربوو

ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی ئابی 2024، بەئامادەبوونی پ.د. هوشیار عبدالله عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و پ.د. عەلی قادر عوسمان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی، پ.ی.د. سەرهەنگ سەروەت حەمە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، د. بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، فەرمانی دەستبەکاربوون بە پ.د. فەرەیدون قادر حمە ساڵح ڕاگری نوێی پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆ بەخشرا.

سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لە پ.ی.د. کاوە ڕەزا کرد کە هەفتەی ڕابردوو لەسەر داوای خۆی دەستی لە کارکێشایەوە و لە ماوەی کارکردنیدا بەشێوەیەکی رێکوپێک پۆستی راگرایەتی پەیمانگەکەی بەڕێوەبردووە و هیوای خواست کە لە داهاتووشدا هاوکار و یارمەتیدەربێت، هەروەها پاڵپشتی خۆی بۆ پ.د. فەرەیدون قادر ڕاگری نوێی پەیمانگە دەربڕی بۆ زیاتر بەرەوپێش بردنی ئاستی زانستی و کارگێڕی پەیمانگەی ناوبراو.