یەکەم سیمپۆزیۆم لە پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ بهڕێوهچوو
سێشهممه بهرواری ( ٢٠١٧⁄٥⁄٢٣ ) بە ئامادەبونی بەڕێز( پ.ی.دکتۆر سۆران سعید ) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی وبەڕێز (دکتۆر ئەیوب خەسرەو نادر) ڕاگری پەیمانگای تهكنیكی چهمچهماڵ و بەڕێز ( دکتۆر ئاسۆ محمد دەروێش ) سەرۆکی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگاو مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران.
زانکۆى پۆلێتەکنیکى سلێمانى / پەیمانگاى تەکنیکى چەمچەماڵ بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى-کۆلێجى زانست بهشی تەکنەلۆجیا, لە ھۆڵی سیمیناری پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ یەکەمین سیمپۆزمى ناوخۆیى (کلاود کۆمپیوتینگ) ی ئەنجامدا بەناونیشانى “Cloud Computing Challenges and Implementation in Higher Education”
بۆ ههریهك له بەڕێزان ( مامۆستا زانیار علی احمد ، مامۆستا مەزن اسماعیل حسن ، مامۆستا ئاکۆ ابوبکر جعفر )