Back

لە دهۆک کۆبونەوەی لیژنەی باڵای سیستەمی خوێندنی پۆلیتەکنیک بەرێوەچوو 

بە ئامادەبوونی د. بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خویندکاران و د. رێباز جەلیل بەرێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای داڕشتنی ڕێنماییەکانی سیستەمی خوێندنی پۆلیتەکنیک بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی کاروباری خوێندکاران و بەڕێوەبەرانی تۆماری گشتی زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکانی هەرێمی کورستان ئەنجامدرا، بەمەبەستی دانانی پلان و بەرنامەی وەرگرتنی خوێندکاران بە سیستەمی خوێندنی پۆلیتەکنیک بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥.

لە کۆبونەوەکەدا کە بە سەرپەرشتی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک بەرێووەچوو، ئەندامانی لیژنەی باڵای سیستەمی خوێندنی پۆلیتەکنیک گفتوکۆیان لە بارەی یەکخستنی رێنمایی وەرگرتنی خوێندکاران کرا و جەختکرایەوە لەسەر دارشتنی فۆرمێکی یەکگرتوو بۆ ئەوەی سەرجەم زانکۆکان بەیەک شێواز مامەڵە لەگەڵ پڕۆسەی وەرگرتنی خوێندکاران بکەن، هەروەها گفتوگۆی پێویست کرا لەبارەی پلانی وەرگرتنی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥.