Back

پرۆسەی تاقیکردنەوەکانی دیاریکردنى ئاست لە سەنتەری نێودەوڵەتی زمانى ئینگلیزی کۆتایی هات

پرۆسەی تاقیکردنەوەکانی دیاریکردنى ئاست لە سەنتەری نێودەوڵەتی زمانى ئینگلیزی کۆتایی هات

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ تەموزی ٢٠٢٤ دواین رۆژی تاقیکردنەوەکانی دیاریکردنى ئاست لە سەنتەری نێودەوڵەتی زمانى ئینگلیزی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلیمانی بەرێووەچوو.

لە ژێرچاودێری پ.د.هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ تاقیکردنەوەکانى دیاریکردنى ئاست لە هۆڵەکانی سەنتەری زمان بەڕێوەچووکە لەماوەی ئەم چوار ڕۆژەدا زیاتر لە (٥٠٠)فێرخواز لەهەر سێ زانکۆکانى ( پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی گەرمیان و زانکۆی چەرمۆ) لەڕۆژانی( ٣١،٣٠،٢٩،٢٨) ى تەمموز لە دووکاتی جیاواز کاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی و ٣ی پاش نیوەڕۆ تاقیکردنەوەکانیان لە کەشێکى ئارامدا ئەنجامدا.