Back

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ٢٠٤ کورسی خوێندن بۆ ناوخۆ و دەرەوەى هەرێم ڕادەگەیەنێت

لە ژێر ڕۆشنایی فەرمانی وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى/فەرمانگەی خویندن و پلاندانان ،زانکۆی پۆلیتەکنیکى سلێمانى ڕێنمایىەکانی پێدانى مۆڵەتى خوێندن بڵاودەکاتەوە.

زانکۆی پۆلیتەکنیک بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥  ژمارەی کورسیەکانى بۆ ناوخۆی هەرێمى کوردستان ٣٠ کورسی بۆ بەکالۆریۆس،٧ کورسی دبلۆمی یەک ساڵە ،١ کورسی دبلۆمى دوو ساڵە ،٧١ کورسی بۆ ماستەر ،٥٢ کورسی بۆ دکتۆرا دابینکردووە.

ژمارەی کورسیەکانی خوێندن بۆ دەرەوەی هەرێمیش ٢١ کورسی بۆ ماستەر ، ٢٢ کورسی بۆ دکتۆرا رادەگەیەنێت.

ساڵانە زانکۆی پۆلێتەکنیکى سلێمانی لە ژێر ڕێنمایی وەزارەتی خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى پلانى مۆلەتى خوێندن ڕادەگەیەنێت ، بۆ خوێندنى ئەمساڵیش کۆی ژمارەی کورسییەکان ٢٠٤ کورسین.