Back

زیاتر لە 500 فێرخواز بەشداری تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست لە سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەکەن

بەچاودیری پ.د.هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کاتژمێر (١٠)ی سەر لەبەیانی رۆژی (٢٨)تەمموزی (٢٠٢٤)لە هۆڵەکانی سەنتەری نێودەڵەتی زمانی ئینگلیزی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست بۆفیرخوازانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، زانکۆی گەرمیان، زانکۆی چەرموو؛دەستیپێکرد.

لەماوەی چوار رۆژدا (٥١٣)فێرخواز لەهەر سێ زانکۆی بەشداربوو لەسەنتەری نێودەڵەتی زمانی ئینگلیزی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، لەڕۆژانی( ٣١،٣٠،٢٩،٢٨) تەمموز لە دووکاتی جیاواز کاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی و ٣ی پاش نیوەڕۆ ئەنجام دەدەن؛ لە یه‌كه‌م ڕۆژی تاقیکردنەوەکاندا ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه‌ به‌دابینكردنی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌ ته‌كنیكییه‌كان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە.