Back

سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ناو بەشداربووان و خشتەی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمان بڵاودەکاتەوە

ئاگاداری

بۆ بەشداربووانی تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاست لە سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، زانکۆی گەرمیان، زانکۆی چەرموو

بەڕێزتان ئاگادار دەکەینەوە کە:

 

١. تاقیکردنەوەکان لە سەنتەری نێودەوڵەتیی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەنجام دەدرێن، کە دەکەوێتە گەڕەکی قڕگە، پشت بەنزینخانەی وڵات.

 

٢. هاوپێچ بریتییە لە لیستی ناوی بەشداربووانی هەر سێ سەنتەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، زانکۆی گەرمیان، زانکۆی چەرموو بۆ تاقیکردنەوەکانی ڕۆژی دوو شەممە، سێ شەمە، چوارشەمە لە ٢٩-٣١ی مانگی ٧⁄ ٢٠٢٤

 

٣. تاقیکردنەوەکان لە دوو کاتی جیاوازدا ئەنجام دەدرێن، بەم جۆرە:

 

· کاتژمێر ١٠ ی بەیانی

 

· کاتژمێر ٣ ی پاشنیوەرۆ

 

٤. بۆ زانینی کاتی تاقیکردنەوەکەت تکایە ئەو لینکانەی هاوپێچ بکەرەوە و دڵنیا بە لەوەی کە ناوت لە لیستەکاندا هەیە.

 

٥. پێویستە بەشداربوو لەو کاتەی بۆی دیاریکراوە تاقیکردنەوە ئەنجام بدات، وە ئەگەر بەشداربوو لە کاتێکی جیاوازدا ئامادە بێت ئەوا مافی تاقیکردنەوەی نابێت.

 

٦. پێویستە بەشداربوو پاسپۆرت لەگەڵ خۆی بهێنێت، بە پێچەوانەوە مافی تاقیکردنەوەی نابێت.

 

٧. هەر بەشداربوویەک کە ناوی لیستی هاوپێچدا هاتووە، لە لایەن Imperial English UK وە پيش تاقیکردنەوەکە ئیمەیلێکی پێ دەگات کە پێویستە پرنتی بکات و کۆپییەک لەگەڵ خۆی بهێنێت. هەر بەشداربوویەک ئەو ئیمەیلەی پێ نەبێت ئەوا مافی بەشداری کردنی دەفەوتێت.

لینکەکان:

https://drive.google.com/file/d/1KzukfOwTcJ9xEK1DS_AXdlv5iEGx_e7s/view?usp=sharing

https://drive.google.com/file/d/16u0F-07pj3KWQMZcyfq6zz4S0X3PyHkc/view?usp=sharing

https://drive.google.com/file/d/1xWtb2Ox221msTZeWmgUoY3fimT7cP4MR/view?usp=sharing

https://drive.google.com/file/d/18L5JS0SuzkewpC_NpHeAPDpZ8LFNnYaS/view?usp=sharing

https://drive.google.com/file/d/1HwauV5Bq5BSifxT_0VyMs7LKoZKizwKI/view?usp=sharing

https://drive.google.com/file/d/1QyhORUCjIgl0pRiRcrZDjrUzS-psllB2/view?usp=sharing

سەنتەری نێودەڵەتی زمانی ئینگلیزی

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

بەهیوای سەرکەوتن