Back

سەردانی کۆنسوڵی گشتی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە هەولێر بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ،٢٥/٧/٢٠٢٤، مارک سترۆ ، کۆنسوڵی گشتی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە هەولێر و تیمی هاوڕێی سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاریان کرد و لەلایەن پ.ی.د. سەرهەنگ سەروەت حمەکریم، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بە نوێنەرایەتی سەرۆکی زانکۆی پۆلتەکنیکی سلێمانی، و پ.ی.د. سیڤان هیشام طاهر، ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری و پ.ی.ئاودێر محمد بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانەوە پێشوازیان لێکرا.

مەبەستی سەردانەکەیان تایبەت بوو بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنێتی بەڕێوەچوونی کارەکانی کردنەوەی ئەکادیمیای سیسکۆ کە لەداهاتویەکی نزیکدا دەچێتە خزمەتی خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆمان وە هەروەها دەبێتە سەنتەرێکی ئەکادیمی و پراکتیکی بۆ ڕاهێنان لە بواری نێتۆرکینگدا، هەروەها بەشێکی تری چاوپێکەوتنەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن سەبارەت بە چەند بابەتێکی زانستی پەیوەندیدار بە خزمەتکرنی زیاتری زانکۆ و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کە لە داهاتویەکی نزیکدا چەند پرۆژەیەکی نوێ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.