Back

ئاگاداری بۆ بەشداربووانی تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاست لە سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، زانکۆی گەرمیان، زانکۆی چەرموو

بەڕێزتان ئاگادار دەکەینەوە کە:

١. تاقیکردنەوەکان لە سەنتەری نێودەوڵەتیی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەنجام دەدرێن، کە دەکەوێتە گەڕەکی قڕگە، پشت بەنزینخانەی وڵات.

٢. هاوپێچ بریتییە لە لیستی ناوی بەشداربووانی هەر سێ سەنتەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، زانکۆی گەرمیان، زانکۆی چەرموو بۆ تاقیکردنەوەکانی ڕۆژی یەک شەممە (٢٨/٧/٢٠٢٤).

٣. تاقیکردنەوەکان لە دوو کاتی جیاوازدا ئەنجام دەدرێن، بەم جۆرە:

· کاتژمێر ١٠ ی بەیانی

· کاتژمێر ٣ ی پاشنیوەرۆ

٤. بۆ زانینی کاتی تاقیکردنەوەکەت تکایە ھەردوو لینکی هاوپێچ بکەرەوە و دڵنیا بە لەوەی کە ناوت لە لیستەکاندا هەیە.

٥. پێویستە بەشداربوو لەو کاتەی بۆی دیاریکراوە تاقیکردنەوە ئەنجام بدات، وە ئەگەر بەشداربوو لە کاتێکی جیاوازدا ئامادە بێت ئەوا مافی تاقیکردنەوەی نابێت.

٦. پێویستە بەشداربوو پاسپۆرت لەگەڵ خۆی بهێنێت، بە پێچەوانەوە مافی تاقیکردنەوەی نابێت.

٧. هەر بەشداربوویەک کە ناوی لیستی هاوپێچدا هاتووە، لە لایەن Imperial English UK وە پيش تاقیکردنەوەکە ئیمەیلێکی پێ دەگات کە پێویستە پرنتی بکات و کۆپییەک لەگەڵ خۆی بهێنێت. هەر بەشداربوویەک ئەو ئیمەیلەی پێ نەبێت ئەوا مافی بەشداری کردنی دەفەوتێت.

٨. ئەگەر تۆی بەڕێز ناوت لە لیستی هاوپێچدا نییە، ئەوا تاقیکردنەوەکەت دەکەوێتە ڕۆژانی دواتر کە پێشوەخت لیستی ناو و ڕۆژ و کاتەکان بڵاو دەکەینەوە.

بە هیوای سەرکەوتن

سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

https://drive.google.com/file/d/1LmghIKEPwIdvOnsZ6TwmWbUpwVsvI9Bs/view?usp=sharing

https://drive.google.com/file/d/16buZQm6hUlC–o_JbeQEqYw3W8zVQH_x/view?usp=drive_link