Back

ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە وڵاتی میسڕ مەشقی هاوینە ئەنجام دەدەن

پەیوەندییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەچوارچێوەی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی گەشە بەخۆیەوە دەبینێت. لە چەند وڵاتێکی جیاوازدا خوێندکارانی کۆلێجە تەکنیکیەکانی زانکۆ  بەشداری لە مەشقی هاوێنەدا دەکەن، ئەوەش وەک بەشێک لە هەوڵە بەردەوامەکانی زانکۆ دادەنرێت لە لەچوارچێوەی  رێکخراوەکەدا بۆ ئەو مەبەستە سێ خوێندکاری کولێجی تەکنیکی ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی مەشقی پڕاکتیکی هاوینەیان لە زانکۆی (میسر بۆ زانست و تەکنەلۆجیا ) دەستپێکرد و لەگەڵ هاوپۆلەکانیان لە زانکۆکانی تری وڵاتانی عەرەبی بەناردنەوەی  وێنەی بەکۆمەڵ و تایبەتی خۆیان خۆشحاڵیان دەردەبڕن کەتوانراوە لەڕێگەی زانکۆوە ئەو دەرفەتەیان بۆ بڕەخسێت.

هەماهەنگی و ئاڵوگۆری زانستی و خوێندکاری لە نێوان زانکۆکانی بەشدار لە رێکخراوی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی پرۆسەیەکی بەردەوامە و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەدوای بوونی بە ئەندام لە رێکخراوەکەدا بەشێوەیەکی کاریگەر لەسەر هەردوو ئاستدا رۆڵی سەرەکی دەبینێ.