لەهەلەبجە یەکەمین ئۆڵۆمپیادی وەرزشی زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو
بەچاودێری دکتۆر ئارام قادر محمد وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆر د.مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەدروشمی ( وەرزش ؛ تەندروستی و ئارامی و پێکەوە بوونمانە ) زانکۆی هەڵەبجە #یەکەمین_ئۆڵۆمپیادی وەرزشی زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان لە یاریگای نێودەوڵەتی کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان بەڕێوەچوو
شەممە ٢٠ تەمموزی ٢٠٢٤ کاتژمێر ٨:۳۰ی شەو، ئامادەبونی بەڕێزان حەمەی حمە سعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و د.توانا نەجەف نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و پڕۆفیسۆر .د.مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و نوێنەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دکتۆرە کانیاو رفعت غفار و پ.ی.د.عثمان عبدالرحمن محمد دکتۆرە سیڤان هشام تاهرراگڕی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری و وەفدی یاوەریان و کەسایەتییە ئیداری و ئەمنی و پەروەردەیی و حیزبی و حکومی پارێزگای هەڵەبجە یەکەمین ئۆڵۆمپیادی وەرزشی زانکۆو پەیمانگە حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان، بەکەژاوەی هاتنە ناوەوەی سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە بەشداربووەکان بۆ ناو یاریگاکە لە نێویاندا زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ ناو یاریگا دەستی پێکرد.
هەڵکردنی مەشخەڵی زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان یەکێکیتر بوو لە چالاکیەکەنی ئۆڵۆمپیادەکە و لەلایەن ڕێکخەران و ئامادەبووانی مەراسیمەکە داگیرسا.
لەکۆتاییدا لەلایەن گرووپی میوزیکی ڕۆژ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەن چالاکیەکی میوزیک و گۆرانی پێشکەشکران بەوەش کۆتایی بە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئۆڵۆمپیادەکە هات.