Back

ئاگاداری بۆ ئەو بەڕێزانەی کە ئەکاونتیان دروست کردووە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست لەزمانی ئینگلیزیدا

 

١- لە کاتی نووسینی ناوەکەتان بە زمانی ئینگلیزی تکایە سەرجەم پیتەکانی با کاپیتاڵ بن و وەکو پاسپۆرتەکەتان بێت.

٢- دڵنیا بن لەوەی وێنەی پاسپۆرت و بڕوانامەکانتان بە شێوەی ڕێک (ستوونی) بێت و لار یاخود پێچەوانە نەبێت.

٣- ئەو بەڕێزانەی بڕوانامەکانیان زیاد لە یەک پەڕەیە تکایە با سەرجەم پەڕەکانی دیکەشی بەڕوونی دەربچن و بە فایلی (PDF) بێت.

٤- بۆ ئەوەی کێشە لە نیشان دانی وێنەی پرۆفایل و وێنەی پاسپۆرت و بڕوانامەکەتان دروست نەبێت، ئەوا قەبارەی فایلی دیاری کراو نابێت لە (٢ مێگا بایت) زیاتر بێت.

٥- ئەو بەڕێزانەی کەوا سەرجەم زانیاریەکانیان پڕکردۆتەوە، تکایە ڕۆژی پێنجشەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٤⁄٧⁄١٨ سەردانی سەنتەر بکەن و چاوەڕوانی ئیمەیڵی پەسەند کردن مەکەن، پاش دڵنیابوونەوە لە زانیاریەکانت ئەوا پەسە ندکردن بۆ هەژمارەکەت دەکرێت.

٦- ئەو بەڕێزانەی تاکو ئێستا گشت زانیاریی و دۆکیومێنتە داواکراوەکانیان تەواو نەکردووە، تکایە تاکو ڕۆژی پێنجشەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٤⁄٧⁄١٨ کاتژمێر ١٢:٣٠ی پاش نیوەڕۆ سەرجەم زانیارییەکان بەشێوەیەکی دروست داخڵ بکەن و دۆکیومێنتەکانی داواکراوە ئەپلۆد بکەن، بەپێچەوانەوە لەدوای کاتی ئاماژەپێکراو، سڕینەوەی ئەکاونتیان بۆ دەکرێت تاکو دەرفەت بە خوازیارانی دیکە بدرێت ئەکاونت دروست بکەن.