Back

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەچونی وۆرکشۆپی ڕەخساندی هەلی کار

بەچاودێری پرۆفیسۆر دکتۆر هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بەئامادەبونی پ.ی.د.سەرهەنگ سەروەت حمەکریم ی.سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و دکتۆر بەختیار عبیدشریف ی.سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران ود.سیڤان هشام تاهرراگڕی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری، ئەکادیمیای هواوی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەهۆڵی پیرەمێرد سەرۆکایەتی زانکۆ وۆرکشۆپی (رەخساندی هەلی کار) بۆ خوێندکارانی دەرچوی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤)ی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری و کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک بەرێوەچو.

سەرەتا دکتۆر بەختیار عبیدشریف بەخێرهاتنی میوانانی ئامادەبوو و هەر یەک لە بەڕێزان بەرێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆمپانیای هواوی و بەرێوەبەری ئەکادیمیای هواوی زانکۆ و بەرێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکانی کۆمپانیاهواوی کرد، بەگرنگییەوە باسی پەیوەندییەکانی نێوان زانکۆو کۆمپانیای ناوبراوی کرد و هیواخوازبو وەک هەمیشە هەماهەنگی نێوان زانکۆ لەگەل کۆمپانیای هواوی پتەوتر بکرێت.

 پاشان هەریەک لە نوێنەرانی کۆمپانیای هواوی باسیان لە شێوازی هەماهەنگی نیوان کۆمپانیاکەیان و دەرچوانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرد بۆ گەشەپێدان بە تواناکانیان و دەستخستنی هەلی کار لەو رووە راگەیانگەیاند کە نزیکەی ١٠ خوێندکاری دەرچوی زانکۆی پۆلیتەکنیک لەرێگای کۆمپانیای هواویەوە کاریان دەست کەوتوە و هەروەها لە ٢٠٢٣ زیاتر لە ٧٠٠ دەرچوو زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداری خولەکانی هواویان کردوە

کۆتایی وۆرکشۆپەکەش بەپرسیارو وەڵام لەلایەن خوێندکارانی دەرچوو و میوانانای ئامادەبوی کۆمپانیای هواوی کۆتایی هات.