Back

ڕەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچووانی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) بۆ هەردوو کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری و ئینفۆڕماتیک

سەنتەری هواوی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی؛ ئاگاداری دەرچووانی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤)ی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری و کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک دەکاتەوە ؛ ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (١٥/٧/٢٠٢٤) کاتژمێر (١٠)ی بەیانی وۆڕک شۆپێک لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/ هۆڵی پیرەمێرد ئەنجام دەدات بەمەبەستی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچووانی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤)ی ئەم بەشانەی لای خوارەوە:
کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری / بەشی ئەندازیاری گەیاندن
کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆڕماتیک / بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری
کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆڕماتیک / بەشی تەکنەلۆجیای داتابەیس
کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆڕماتیک / بەشی تۆڕەکانی کۆمپیوتەر

سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی