Back

دوو ستافی ئەکادیمی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وەک مامۆستای پێداگۆجی دەست بەکار بوون

لە چوارچێوەی پلانى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بۆ پەرەپێدان و گرنگى پێدان بە بواری وانە ووتنەوە لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکى شایستەدا،بەڕێز وەزیری خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بڕوانامەی نێودەوڵەتى بەخشییە  ٤١ مامۆستای زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و بون بە مامۆستاى پێداگۆجى.

لەم ڕێوڕەسمەدا دوو مامۆستای زانکۆمان بە ناوەکانی ( پ.ی.ئاودێر محمد احمد ، م. دالیا محمد طارق مصطفی) بڕوانامەى دەرچونیان وەک مامۆستای پێداگۆجى وەرگرت.

شایەنى باسە زانکۆی (Hamk) فینلەندی لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردودا خولێکى نێودەوڵەتى بۆ بەشداربووان ڕێکخست و بەشدربوانی خولەکە بە ڕەسمى بونە مامۆستای پێداگۆجی.