Back

خوێندکارێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی مەشقی هاوینە لە سەڵتەنەی عومان ئەنجام دەدات

لەچوارچێوەی هەماهەنکی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی و بەشداری بەردەوامی زانکۆی بۆلیتەکنیکی سلێمانی لە رێکخراوەکەدا ، خوێندکارێکی بەشی ئەندازیاری گەیاندنی کولێجی تەکنیکی ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی یەکەم رۆژی مەشقی هاوینەی پڕاکتیکی لە زانکۆی (نزوی) دەستپێکردو یەکەمین وێنەی بەکۆمەڵی لەگەڵ ئیدارەی زانکۆکە و خوێندکارانی تری بەشدار لە مەشقی هاوینەیان تۆمارکرد.
هەماهەنگی و ئاڵوگۆری زانستی و خوێندکاری لەنێوان زانکۆکانی بەشدار لە رێکخراوی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی پرۆسەیەکی بەردەوامە و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەسە هەردوو ئاستدا رۆڵی سەرەکی دەبینێ.