Back

ئاگاداری بۆ بەشداربووانی خولەکانی زمان لە سەنتەرەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، زانکۆی گەرمیان، زانکۆی چەرموو

ئاگاداری بۆ بەشداربووانی خولەکانی زمان لە سەنتەرەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، زانکۆی گەرمیان، زانکۆی چەرموو
بەڕێزتان ئاگادار دەکەینەوە کە:
١. تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکان لە سەنتەری نێودەوڵەتیی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەنجام دەدرێن، کە دەکەوێتە گەڕەکی قڕگە، پشت بەنزینخانەی وڵات.
٢. هاوپێچ بریتییە لە لیستی ناوی بەشداربووانی هەر سێ سەنتەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، زانکۆی گەرمیان، زانکۆی چەرموو بۆ تاقیکردنەوەکانی ڕۆژی شەممە (٢٩/٦/٢٠٢٤) بۆ ئاستی: Elementary
٣. تاقیکردنەوەکان لە ڕۆژی شەممەدا لە دوو کاتی جیاوازدا ئەنجام دەدرێن: کاتژمێر ١٠ ی بەیانی وە کاتژمێر ٣ ی پاشنیوەڕۆ. وەک لە لیستی هاوپێچدا دیاریی کراوە.
٤. بەشداربووان پێویستە لەو کاتەی بۆیان دیاریکراوە تاقیکردنەوە ئەنجام بدەن، وە ئەگەر بەشداربوو لە کاتێکی جیاوازدا ئامادە بێت ئەوا مافی تاقیکردنەوەی نابێت.
٥. پێویستە بەشداربوو پاسپۆرت لەگەڵ خۆی بهێنێت، بە پێچەوانەوە مافی تاقیکردنەوەی نابێت
بە هیوای سەرکەوتن
سەنتەری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی
زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی
هاوپێچ لیستی ناوی بەشداربووان: