Back

هیمۆفیلیا

هیمۆفیلیا بریتییە لە نەخۆشییەکی بۆماوەیی خوێنبەربوون، نەخۆشییەکی بەزیووە کە هەڵگیراوە لەسەر کرۆمۆسۆمی(X) وە (٣) جۆری هەیە ئەوانیس بریتین لە (A.B.C)
کاریگەری لەسەر کێ دەردەکەوێت؟
ئەم خوێنبەربوەنە لە ئەنجامی تێکچوونێکی بۆ ماوەیی ڕوودەدات و کاریگەری لەسەرهەردوو ڕەگەز دەردەکەوێت بەڵام ئەگەری دەرکەوتنی لە ڕەگەزی نێر زیاترە.
چۆنێتی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە
دیارکردنی نەخۆشییەکە لە دوو کاتدا دەکرێت کە بریتیین لە :-
1- پێش لەدایکبوون لە ڕێگەی پشکنینی کۆرپەلە لە ٣ مانگیدا تا کاتی لەدایکبوون.
2- دوای لەدایکبوون لە دوای تەمەنی ٣٦ مانگیدا نەخۆشییەکە دیاری دەکرێت.
نیشانەکانی چین:
1- خوێن بەربوونی لوت بەبێ هۆکار.
2- خوێنبەربوون لە برین کە بۆماوەیەکی زۆر بەردەوام دەبێت.
3- خوێنبەبوون لە پوک.
4- سوربوونەوەی پێست.
5- ڕەقبوون و ئازاری جومگەکان بەهۆی خوێنبەربوونی ناوەکی.
چۆنیەتی وەستاندنی خوێنبەربوونەکە
داوا لە نەخۆشەکە بکە کە دانیشێت و سەر شۆربکاتەوە بۆ پێشەوە، پاشان لوت بەتاڵ بکرێتەوە لە خوێن، با نەخۆش یاخود پزیشک بۆ ماوەی (١٠-٥) خولەک بە دوو پەنجە بەشی پێشەوەی لوت بگرێت و بەرنەدرێت، ئەگەربکرێت هەندێک سەهۆڵ لە گۆزێک بکرێت و بخرێتە سەر ناوچاوانی پاشان هەردوو قاچی بخاتە ناو ئاوی ساردەوە ئەمە یارمەتیدەرە بۆ خەست بوونەوەی خوێنی لوت و وەستاندنی.
چی جۆرە دەرمانێک بەکاردێت لە چارەسەرکردندا
لەڕێگەی دەرزیەکەوە دەکرێت کە پێی دەوترێت (desmopressin) کە هۆرمۆنێکی دەستکردە هەڵدەستێت بە هاندانی دروستکردنی فاکتەری مەین.
تیمی هۆشیاری بەرێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی