Back

تاقیکردنەوەی (کۆتایی ئاستەکان) کە تایبەتە بەسەنتەرەکانی زمان لە زانکۆ حکومییەکان به‌ڕێوەچو

له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی، سه‌نته‌ره‌كانی زمان له‌زانكۆ حكومییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان، تاقیکردنەوەی (کۆتایی ئاستەکان) بۆ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ خوێندكارانی خویندنی باڵا ئه‌نجام ده‌دات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26 ی حوزه‌یرانی 2024 له‌ هۆڵی سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، تاقیکردنەوەی (کۆتایی ئاستەکان) بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ بەشداربووانی ئاستەکانی Beginner و Advance ئەنجام ده‌درێت.

له‌ماوه‌ی چوار ڕۆژدا تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ئاسته‌كان بۆ 229 خوێندكار له‌ سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌رێوه‌ده‌چێت كه‌ بریتییه‌ له‌ڕۆژانی 26 و 27 و 29 و 30 ی حوزه‌یرانی 2024، به‌پێی خشته‌یه‌ك به‌شداربووان دابه‌شكراون به‌سه‌ر ڕۆژه‌كاندا بۆ تاقیكردنه‌وه‌.

 بەشداربووانی سەنتەرەکانی زمان لە (زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی گەرمیان و زانکۆی چەرموو) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.

 ئه‌مڕۆش وه‌ك یه‌كه‌م ڕۆژله‌ كه‌شێكی زۆر گونجاوداو ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه‌و  به‌دابینكردنی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌ ته‌كنیكییه‌كان تاقیكردنه‌وه‌ ده‌ستیپێكردوە به‌شێوازیكی زۆر باش به‌ڕێوه‌ده‌چێت..

شێوازی تاقیكردنه‌وه‌كانیش به‌م ‌شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌ ده‌بێت.

١- ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٦/٢٦ بەشداربووانی ئاستەکانی Beginner و Advance تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.

٢- ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٦/٢٧ بەشداربووانی ئاستی Intermediate تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.

٣- ڕۆژانی شەممە و یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٩ و ٣٠ / ٢٠٢٤/٦ بەشداربووانی ئاستی Elementary تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.