Back

وەفدێکی پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆ لە ئەڵمانیا سەردانی کۆلێژی میدیایی زانکۆی ئانسباخ وە کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی زۆستیان کرد

بە سەر پەرشتی و چاودێری پڕۆفیسۆر دكتۆر هوشیار عەبدوڵڵا عەزیز سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ،له درێژەى كارو چالاكيەكانى ليژنەى هەماهەنگی زانستی و پەیوەندیەکانی پەیمانگە و لەسەر داوەتنامەی فەرمی چەند زانکۆیەکی ئەڵمانیا،لە ڕێکەۆتی ١٠-٦-٢٠٢٤ ڕۆژی سێ شەمە ، پ.ی.دکتۆر کاوە ڕەزا ڕاگری پەیمانگەو ھەر یەک لە مامۆستایانی پەیمانگە م.گۆران سلام ،م.نیان جلال و م.ئەڤین علادین ،بە مەبەستی ئاڵوگۆڕی زانستی و دروستکرنی پەیوەندی لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆکانی دەرەوەی وڵات سەردانی ھەردوو زانکۆی ئانسباخ و زانکۆی زۆستیان کرد لە وڵاتی ئەڵمانیا بە سەرجەم بەشەکانیەوە،

لە میانەی سەردانەکە لە لایەن; ڕاگری کۆلێژی میدیا Prof .Roman Rusch ستافی کۆلێژی ناوبراو Prof.Alex Erb ھەروەھا ڕاگری کۆلێژی کشتوکاڵ Prof.Dr. Marc Boelhauve و یاریدەدەری ڕاگر prof.Tanja ، پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا و بەڵێنی ھاوکاری و ئاڵوگۆڕی زانیاریان پێدرا ،ھەر لە درێژەی سەردانەکەدا ستۆدیۆ و بەشێکی زۆری کۆلێژی میدیایان بەسەر کردەوە کە دەیان تەکنەلۆجیای نوێی لە بوارە جیاجیانی ڕاگەیاندن لە نزیکەوە بینی ھەر لە کامێرا و میکسەر و فلای کام و ھەروەھا تەکنیکە نوێکانی وێنەگرتن و ڤیدیۆ .