له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی تاقیكردنه‌وه‌ی خوازیارانی خوێندنی باڵا ئه‌نجامدرا Categories هەواڵ و چالاکی Date 2017-05-21 به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی پ.ی.د. به‌ڕێز ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆ و لیژنه‌ی باڵای تاقیكردنه‌وه‌ی خوێندنی باڵا ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21 ی ئایاری 2017 له هۆڵی پیره‌مێرد له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی تاقیكردنه‌وه‌ی خوازیارانی خوێندنی ماسته‌ر ئه‌نجامدرا. له لێدوانێكیدا بۆ سایتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، پ.ی.د. به‌ڕێز دانا مصطفي احمد یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ‌و سه‌رۆكی لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی ماسته‌رو دكتۆرا ڕایگه‌یاند: له‌پاش ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی 15 ڕۆژی ڕابردوودا بانگه‌وازمان بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا كرد بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانیش نێردرا كه فه‌رمانبه‌رانیشی گرته‌وه بۆ ئه‌و پسپۆریانه‌ی كه دیاری كرابوون و 79 فێرخواز بۆسه‌رجه‌م پسپۆرییه‌كان پێشكه‌شیان كردوه‌و به‌شدارن له‌تاقیكردنه‌وه‌دا. ناوی ئه‌و پسپۆریانه‌ی كه تاقیكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت بریتین له: ماستەر لە بوارەی: * تەندروستی گشتی * كارگێڕی كار * ژمێریاری گشتی * ئەندازیاری پلانسازی شار * ئایتی * وزە و نەوت دكتۆرا لەبواری: * تەندروستی گشتی * ئایتی. This shortcode LP Profile only use on the page Profile Share: Previous post پرسەنامە بۆ کۆچی دوایی نەوشیروان موستەفا 2017-05-21 Next post بڕی( $522)ى دیکە بۆ خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى خەرجکرا 2017-05-21