هەواڵ و چالاکی

ئاگادارییەکی گرنگ بۆ پێشکەشکارانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا

لیژنەی تاقیکردنەوەی خویندنی باڵا لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاگادار پێشکەشکارانی خوێندنی بالا ( ماستەر و دکتۆرا ) دەکات کە:- ١) تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ پێشکەشکارانی ماستەر، لە ھۆڵی پیرەمێرد لەسەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کاتژمێر ١٠ ی تەواو رێکەوتی ٢١/٥/٢٠١٧ رۆژی یەک شەممە ئەنجام دەدرێت. ٢) تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ پێشکەشکارانی دکتۆرا لەھۆڵی پیرەمێرد لەسەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کاتژمێر ١٠ی تەواو رێکەوتی ٢٢/٥/٢٠١٧ رۆژی دووشەممە ئەنجام دەدرێت . تێبینی/ • پێشکەشکار پێویستە ناسنامەیەکی فەرمی کە وێنەی پێوەبێت و قەلەم جافی شین لەگەڵ خۆی بھێنێت • باشتر وایە پێشکەشکار ٣٠ خولەک پێش کاتی دەسپێکردنی تاقیکردنەوە ئامادەبێت بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی داخڵکردنی بۆ ھۆڵی تاقیکردنەوە . لیژنەی تاقیکردنەوەی خوێندنی بالا /ماستەر و دکتۆرا زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

[learn_press_profile]

زیاتر ببینە
Back to top button