سیمپۆزیۆمی نێوان زانکۆکانی کوردستان و تورکیا دەستیبەکارەکانی کرد
سیمپۆزیۆمی (چاوەڕوانی زانکۆکان لە سیمپۆزیۆمی ھەماھەنگی زانکۆکان) لە شاری وانی تورکیا دەستیبەکارەکانی کرد.
بەئامادەبوونی پ.ی.د ئالان فەرەیدوون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ژمارەیەکی دیکە لەسەرۆکی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان و تورکیاو بەبەشداری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای خوێندنی باڵای تورکیاو والی وان، لەشاری وان و لەزانکۆی یوزەنجیل سیمپۆزیۆمی (چاوەڕوانی زانکۆکان لەسیمپۆزیۆمی ھەماھەنگی زانکۆکان) بەڕێوەچوو.
بڕیاریش وایە لەیەکێک لە پانێڵەکانی ئەو سیمپۆزیەمەدا کە بۆ سەرۆکی زانکۆ تەکنیکیەکانی ھەرێمی کوردستان و تورکیا رێکخراوە، باس لە گرنگی و رۆڵی تەکنۆلۆجیا لە پەرەپێدانی پەوەندییەکانی نێوان زانکۆکان بکرێت.