Back

خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە كارمەندانی بەشی خزمەتگوزاری

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧\٥\٢٠١٧ لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی‌ سلێمانی، خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە كارمەندانی بەشی خزمەتگوزاری كەمپەكە، لەپای ئەو خزمەت و ماندووبوونەی كە پێشكەشی دەكەن. بەئامادەبوونی ئیكرام باجەلان یاریدەری كۆلێجی تەكنیكی‌ كارگێڕی و رۆژ دلاوەر سەرۆك بەشی تەكنیكی‌ كارگێڕی و ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندكارانی كەمپەكەش ئامادەی رێزلێنانەكە بوون. ئەرك و بیرۆكەی ئەم رێزلێنانە لەلایەن مامۆستایان و خوێندكارانی بەشی تەكنیكی‌ كارگێڕییەوە رێكخرابوو، وەك پاداشتێكی‌ مەعنەوی پێشكەشی سەرجەم فەرمانبەرانی بەشی خزمەتگوزاری كرا، كە بەردەوام خزمەت بە كەمپەكە دەكەن و كارەكانیان بە دڵسۆزانە ئەنجام دەدەن سەرەڕای بوونی قەیران.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile