داهاتی رۆژی زانكۆی پۆلیتەكنیك پێشكەش بە نەخۆشخانەی هیوا كرا
لە رۆژی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانیدا پرۆژەی (ژەمێك بكڕەو ژیانێك ڕزگار بكە) لەلایەن خوێندكارانی زانكۆوە ئەنجامدرا و داهاتەكەی پێشكەش بە نەخۆشخانەی هیوا كرا.
مامۆستایان و خوێندكارانی بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و بازاڕگەری كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كرد و لەلایەن د.دۆستی نەجات بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكەوە پێشوازییان لێكرا، لای خۆیەوە د.دۆستی نەجات دەستخۆشی لەو مامۆستا و خوێندكارانە كرد لەپای ئەو هاوكارییانەی كە پێشكەشی نەخۆشخانەكەیان كردووە.
پاشان لەلایەن نەخۆشخانەی هیواوە سوپاسنامەیەك پێشكەشی كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و بازاڕگەری كرا.
لە رۆژی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانیدا پرۆژەی (ژەمێك بكڕەو ژیانێك ڕزگار بكە) لەلایەن خوێندكارانی پەیوەندییە گشتییەكانەوە ئەنجامدرا كە لەسەر ئەركی خۆیان چەندین جۆر خواردن و ئیشی دەست و شیرینییان دابین كردبوو، لەو رۆژەدا دەیانفرۆشتەوە لەپێناو پێشكەشكردنی هاوكارییەك بە نەخۆشخانەی هیوا.