لە سیمپۆزیەمێکدا باس لەپەیوەندییەکانی نێوان زانکۆکانی کوردستان و تورکیا دەکرێت
لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ وڵاتی تورکیا، پ.ی.د ئالان فەرەیدوون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سەردانی شاری وان دەکات و بەشداری لەسیمپۆزیۆمێک لەزانکۆی یوزەنجیلی تورکی دەکات بە ناونیشانی (چاوەڕوانی زانکۆکان لە سیمپۆزیۆمی ھەماھەنگی زانکۆکان) کە بڕیارە لە بەرواری ١٧ بۆ ١٩\٥\٢٠١٧ بە بەشداری ١٥ زانکۆی وڵاتی تورکیاو ١٥ زانکۆی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.
بڕیاریش وایە لەیەکێک لە پانێڵەکانی ئەو سیمپۆزیەمەدا کە بۆ سەرۆکی زانکۆ تەکنیکیەکانی ھەرێمی کوردستان و تورکیا رێکخراوە، باس لە گرنگی و رۆڵی تەکنۆلۆجیا لە پەرەپێدانی پەوەندییەکانی نێوان زانکۆکان بکرێت.
ھەر لەو سەردانەیدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە نوێنەرایەتی بەرێز وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ھەرێم و بە ناوی بەرێزیانەوە، بانگھێشتی ئەنجومەنی خوێندنی باڵاتی تورکیای کرد تاوەکو سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن و پەیوەیوەندییەکی توندوتۆڵ لەنێوان وەزارەت و ئەنجومەنەکەو لەرێی ئەوانیشەوە زانکۆکانی تورکیاو ھەرێمی کوردستان دروست بکرێت.
جێی ئاماژەیە ھەر لە سەردانەکەیدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی رێککەوتننامەی لەگەڵ زانکۆی نێودەوڵەتی قوبرس واژۆکردو بریاریشوایە لەگەڵ چەند زانکۆیەکی دیکەش رێککەوتننامە واژۆبکرێت.