له كۆلیجی تەكنیكی كارگێڕی زنجیرەیهك سیمینار بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ یەك شەمە 14 ی ئایاری 2017 لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەلایەن مامۆستایانی بەشی تەكنیكی كارگێڕیەوە زنجیرە سیمینارێك بەڕێوەچوو.
سیمینارەكان لە كاتژمێر ١٠ی پاش نیوەڕۆ دەستی پێكردوو تێایدا ژمارەیەك لە مامۆستایانی بەشەكە ئامادەی بوون.
بابەتەكانی زنجیرە سیمینارەكە لەلایەن مامۆستایان :-
* م. رۆژ دلاوەر نورى، بە ناونیشانی (الحسابات الجارية)
* م. عەتا ئادەم، بە ناونیشانی (الادارة بالحب والمرح)
* م. بيژان حسێن،بە ناونیشانی ( بەڕێوەبردنی كات، نيشانەى بازرگانی و جۆرەکانی)
*م. ئاودێر محەمەد بە ناونیشانی ( E-Government)
مامۆستایان سیمینارەكە لەماوەی (٢)كاتژمێردا باسیان لەگرنگی بابەتەكان كرد ، پاشان بەشێك لە بەشداربوان بە سەرنجەكانیان لەسەر ناوەڕۆكی نێو بابەتەكە بەشدارییان لە بەڕێوەچوونی سیمینارەكەدا كرد.